مەسرور بارزانی: عێراق وڵاتێکی سەرکەوتوو نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاتام هاوس لە لەندەن، وتارێكی پێشكەش كرد و باسی چەند پرسێكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كرد.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەشێكی وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو، بوونەتە رووداوی گرنگ لە هەموو جیهاندا، بەو پێیەی تەنیا پەیوەست نین بە خودی ناوچەكە، بەڵكو پەیوەندییان بە سەرتاسەری جیهانەوە هەبووە، وەكو شەڕی داعش و پرسی كۆچبەران و ستەمكاری. ئێستا ئەگەرچی دۆخەكە بەرەو هێوربوونەوە دەچێت، بەڵام هەموو ئەم هۆكارانە وا دەكەن زیاتر خۆمان ئامادە بكەین بۆ پێشهاتی دیكە.

مەسرور بارزانی باسی لەوەش كرد، شەش مانگە دوای هەڵبژاردنی گشتی، هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و سەرۆك وەزیران بەردەوامن، وڵاتەكەش تا ئێستا لە دووڕیان ماوەتەوە، ئەمە چیرۆكێكی روونە لە تەواوی هەڵبژاردنەكان كە پێشبڕكێكاران و لایەنەكان دەبینین، لەلایەن هێزە دەرەكییەكانەوە هەوڵدەدرێت كاریگەرییان لەسەر دروستبكردێت، ئەوەش وا دەكات بەرژەوەندی گشتی وەلابنرێت، ئەوەش راستییەكە دەبێت دانی پێدا بنێین، بەشكردن و هاوبەشیكردنی دەسەڵات بە ئاسانی لە عێراق بەدەست نایەت، ئەو جۆرە ئاكارانەش، زۆر دەگمەنن كە نەتەوەیان پێ دروست ببێت.

وتیشی: ئەو بڕیارانەی لە دادگاش دراون، بە تەواوەتی سیاسیین، لە سەكۆیەك دراون كە گوایە فیدراڵییە، ئێمە دەزانین كە یارییە هەرێمییەكان چۆن ئەنجام دەدرێت و دەزانین كێ لە پشت ئەم هەوڵانەیە، عێراق بۆ خۆی لە بری خۆی قسە ناكات، بڕیاردان لە بەغدا بە تەواوەتی سەربەخۆ نییە، ئەو راستییە تاڵەش بەردەوامە، سەرەڕای دوو دەیە لە هەوڵی بەردەوام بۆ گەشەپێدانی تواناكان و دروستكردنی دامەزراوەكان.

روونیكردەوە ، ئێمە نامانەوێت دەسەڵات لە بەغدا بسەنینەوە، یان دەستكاریكردنی سنوورەكان، بەڵام ناناوەندیكردنی بڕیارەكان (بە لامەركەزیەتكردنی بڕیارەكان) كارێكی گرنگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا