پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا رۆژانی یەكشەممە و دو شەممەی هەفتەی داهاتوو بكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت، جگە لە دامودەزگا تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزاریەكان و ئەو دامەزراوانەی كە تایبەتمەندن بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند: لەسەر ڕەزامەندی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاردراوە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو واتە ( 10 و ) 11ی ئەم مانگە بكرێتە پشوی فەرمی، بە مەبەستی بەڕێوەچونی رێكارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەوەشهاتووە، پشووەكەی یەكشەممە و دوشەممەی داهاتوو دامودەزگا تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزاریەكان و فەرمانگە و دامەزراوانەی تایبەتن بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە ناگرێتەوە.
تا ئێستا روون نییە هەرێمی كوردستانیش ئەو پشووە رادەگەیەنێت یاخود نا.