پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سۆزان مەنسور ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەك تایبەت بە روفاتی ئەنفاكراوان پێكدەهێنرێت و لیژنەكە لەدوای جەژنی قوربان دەست بە كارەكانیان دەكەن.
سۆزان مەنسورئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ پەرلەمانتار ئیمان عەبدولڕەزاق داواكارییەكیان پێشكەشی دامەزراوەی شەهیدانی فیدراڵ كردووە سەبارەت بە روفاتی ئەنفاكراوان لەسەماوە كە ژمارەیان 172 روفاتە.
وتیشی: دامەزراوەكە بەڵێنی پێداون لیژنەیەك بۆ پشكنینی DNA ی روفاتەكان پێكبهێنن و رێكارە یاساییەكان بۆ بەراوردكردنی نموونەكان بگرنەبەر و لەدوای جەژنی قوربان روفاتی قوربانیانی ئەنفال رادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە.
جەختیشیكردەوە كە هەوڵەكانیان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گەڕاندنەوەی روفاتەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.