پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کاری هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق تەنها تایبەت نییە بە شەڕی دژی داعش.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ٢٣ ی تەموزی ٢٠٢١ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی، “شانازی دەکەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ عێراق و پەیوەندییە بەتینەکەمان لە شەڕی دژی داعش”.
وتیشی، “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای ڕێزی هەردوولا و بەرژەوەندی هاوبەش بنیاتنراوە”.
بلینکن ئاماژەی بەوەش کرد، “کاری هاوبەشی ئێمە لەگەڵ عێراق گەورەترە لەوەی تەنها لە شەڕی داعش دا کورت بکرێتەوە”.