لەبارەی کەشوهەوای نەورۆز زانیاری ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز تا نزیکی جەژن پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری سلێمانی زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” ڕۆژی دووشەممە18ی ئادار، لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و کاریگەری سەرەتای شەپۆلی باران بارینی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە چەقی شەپۆلی باران بارینە بەهێزەکە دەبێت و لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەریمی کوردستان بارانی بەهێز و تەرزە دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی چوارشەممە20ی ئادار، لەبەشێکی زۆری ناوچەکان ئاسمان هەوراوی دەبێت لەگەڵ باران بارینی بەهێز و هەورەتریشقەی بەهێز، داوای لە هاوڵاتیانیش کرد ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنێکی سەلامەت ڕابگرن، چونکە ئەگەری بارینی تەرزەی بەهێز هەیە، هەروەها ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن و لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

ڕوونیکردەوە، لەشەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە تاڕادەیەک شەپۆلەکە کۆتایی دێت، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە21ی ئادار، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەهۆی مانەوەی ڕێژەیەکی زۆر شێ تاوە باران دەبارێت و وتی،” داوامان لە حکومەتی هەرێم و لایەنەپەیوەندیدارەکان هەیە ئامادەکاری بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو”.

جەختیکردەوە، ڕۆژی هەینی22ی ئادار، شەپۆلێکی دیکەی باران بارین لە دەریای ناوەڕاست و سوورەوە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بەپێی پێشبینییەکان تا جەژنی ڕەمەزان ناو بەناو بارانی بەهێز دەبارێت، هەروەها لە مانگی نیساندا بەهۆی چالاکبوونی دەریای سوورەوە لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان ناو بەناو باران دەبارێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا