بەشار ئەسەد رەتیدەكاتەوە لەگەڵ ئەردۆغان كۆببێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا رەتیكردەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆببێتەوە و پێی وایە كۆبوونەوەی لەو جۆرە پێگەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی توركیا بەهێز دەكات.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەوە بڵاویكردوەتەوە، بەشار ئەسەد پێشنیازی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان بە ئامادەبوونی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا رەتكردۆتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكان، ئەسەد پێی وایە كۆبوونەوەیەكی لەوشێوە پێگەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی وڵاتەكەی بەهێز دەكات بە تایبەتی ئەگەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامانجی ئەنقەرە بۆ ناردنەوەی سێ میلۆن و 600 هەزار ئاوارەی سوریا لە توركیا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا