پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسی کەمبوونەوەی داواکاریی لەسەر ئاستی جیهان، نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە بەتایبەت کە وەبەرهێنەران لە دڵەڕاوکێدان بەهۆی زیادبوونی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا لە سەرانسەری جیهان.