هەولێر: 47 لاپتۆپی نەتەوە یەکگرتووەکان دزرا

پۆڵەتیک پرێس

دوو کار گوزار لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان 47 لاپتۆپ دەدزن و لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو  بەرپرسی ئەمنی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە هەولێر لە بوونی حاڵەتی دزیکردن لەناو كۆگاكەیان ئاگاداری کردوونەتەوە، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە ژمارەیەک لاپتۆپ دزراون

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، لەڕێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە پۆلیس بۆیدەركەوتووە كە دزییەكە لەلایەن دوو کارگوزارەوە ئەنجامدراوە، نزیکەی 47 لاپتۆپیان دزیوە دواتر لە بازاڕدا فرۆشتوویانەتەوە .

لە ئەنجامدا پۆلیسی هەولێر سێ كەسی دەستگیر کرد بە هۆی کەیسەکەوە، دوو لە کەسەکانیش کارگوزارەکانن کە دزیەکەیان ئەنجامداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا