چارەنووسی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە نادیارە

پۆڵەتیك پرێس
چارەنووسی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە نادیارە، ئەوەش بەهۆی نادیاری ستراتیژی سەرۆكی نوێی ئەمریكاو فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەڵێت: ترەمپ یان بایدن هەر یەكێكیان دەربچن لەبەرژەوەندی خۆیانەوە سەیری دۆخی كوردستان دەكەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، لەساڵی 2016 بڕیاریدا هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بكات، ئەوەش لەبەرانبەر شەڕی داعش لەناوچەكە، ئێستاو بەهۆی ئەندامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دیارنییە، كە سەرۆكی داهاتووی ئەو وڵاتە درێژە بەو هاوكارییانە دەدات، یان دەیبڕێت.

لەو بارەوە مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی گشتی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئێستا نازانرێت هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ كورد و بەتایبەت پێشمەرگە چۆن دەبێت، چونكە سیاسییەتی ئەمریكا بەو شێوەیە بایدن، یان ترەمپ دەر بچن لە بەرژەوەندی خۆیانەوە سەیری كورد دەكەن.


مستەفا چاوڕەش راشیگەیاند، بەرژەوەندی ئەمریكا هەرچییەك بێت سەرۆك بەو شێوەیە مامەڵە دەكات، ئێمە بەو هیوایەین هەركەسێكیان دەبن بەسەرۆك چاویان لەمیللەتی كورد بێت.

رۆژی سێ‌ شەممە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەرێوەچوو، كە لەكۆمارییەكان دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئێستا كاندیدەو لەدیموكراتەكانیش جۆ بایدن كاندیدەو تائێستا (رۆژی پێنج شەممە 5ی تشرینی دووەم) ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بەفەرمی رانەگەیەنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا