ئەو خوێندكارانەی تووشی كۆرۆنا بوون نابنە هۆی راگرتنی پرۆسەی خوێندن

پۆڵەتیك پرێس
سكرتێری یەكێتی مامۆستایان رایگەیاند، رەوشی خوێندن لەناو ناوەندەكانی خوێندندا بەشێوەیەكی باش دەڕوات ئەو خوێندكارانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون نابنە هۆی راگرتنی پرۆسەی خوێندن و حاڵەتەكان ئاساین.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی بۆ رەوشی خوێندن و دەستپێكردنەوەی خوێندن كردوویانە پرۆسەكە بەجێبەجێكردنی خۆپارێزی ورێنماییە تەندروستییەكان بەشێوەیەكی باش دەڕوات و ئەو ژمارە حاڵەتەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەندێك لەپارێزگاو قەزاكان تۆماركراون لەناو خوێندكاراندا جێگای مەترسی نین‌و نابێتە هۆی ئەوەی پرۆسەی خوێندن پەكبخرێت.

وتیشی: ئەگەر ئامارەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو ناوەندەكانی خوێندن بەم شێوەیەی ئێستا بێت سەركەوتوو دەبن لەتەواوكردنی خوێندنی ساڵی 2021.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا 23 ی ئەم مانگە بڕیار دەدەات لەسەر بەردەوامیدان بەخوێندن یان وەستاندنی.

رۆژی 7ی شوباتی 2021 دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكان لە هەرێم دەستیپێكردووە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پرۆسەی خوێندن لەناو قوتابخانەكانی هەرێم بۆ ماوەی ساڵێك ڕاگیرا، دوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەكەش چەند حاڵەتكی تووشبوون بەكۆرۆنا لەناو خوێندنگەكان تۆماركراون و مەترسی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانیش لە ئارادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا