نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 27 سەنت بەرێژەی 0.62٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 43.88 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 30 سەنت بەرێژەی 070٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 41.64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە بەهۆی دەنگۆی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكی، بەردەوام نرخی بەرز دەبێتەوەو كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاش بەرێژەی 5.1 ملیۆن بەرمیلی هەفتانە كاریگەری لەسەر داناوەو نرخەكەی زیاتریش بەرزبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا