عەبدوڵا نەورۆڵی: پارێزگای هەڵەبجە لەسەر بنەمایەكی بەهێز دروست نەبوو

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەوكاتەی بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەرچووە ئەوان لە خاڵی سفرەوە دەستیان پێكردووەو بنەمایەكی بەهێزی نەبووە.

عەبدوڵا نەوڕۆڵی یەكەم پارێزگاری هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، حكومەتی هەرێم كە هەڵەبجەی كرد بە پارێزگا كێشە یاساییەكانی لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە چارەسەر نەكرد، خۆشی نەهات لە رووی ئاوەدانییەوە وابكات سیمای پارێزگای تێدا دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانیش تەواو ببوایە هەر سیمای پارێزگای پێوە دیار نەدەبوو، چونكە حكومەتی هەرێم بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان نەكرد، بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی بۆ دروستنەكرد و میلاكاتی بۆ تەرخاننەكرد، بۆیە پارێزگای هەڵەبجە كێشەی كارگێڕی زۆرە.

رۆژی 13-3- 2014 بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵەبجە كرایە پارێزگا، بەڵام لەوكاتەوە تائێستا هاوڵاتیان و بەرپرسانی شارەكە باس لەوەدەكەن بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەنها لەسەر وەرەقە بووەو هیچ پێداویستییەكی بوون بە پارێزگای بۆ دابین نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا