حکومەتی هەرێم: پشووی بەهارە تەنیا قوتابخانەکان دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشووی بەهارە تەنیا قوتابخانەکان دەگرێتەوە و خوێندنی باڵا و فەرمانگەکان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژی 11ی ئادار تا 24ی ئادار پشووی وەرزی بەهارە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

لەوبارەیەوە عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ئەو پشووە زانکۆ و پەیمانگاکان ناگرێتەوە و تایبەتە بە وەزارەتی پەروەردە.

لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی زانیارییەکان، پشووەکە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناگرێتەوە و ڕەنگ تەنیا سێ ڕۆژ بۆ ئەوان بکرێتە پشوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا