دەزگای ئاسایشی ناوخۆی سوید: دوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز وێنای سوید گۆڕاوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی ناوخۆی سوید رایدەگەیەنێت، بارودۆخی ئاسایشی ناوخۆی سوید لە دوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئەو كاردانەوانەی بەدوایدا هات، ئاڵۆز بووە و وێنای سوید گۆڕاوە.

رۆژی چوارشەممە 26_7_2023 دەزگای ئاسایشی ناوخۆی سوید ناسراو بە “سابۆ” لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، سووتاندنی قورئان لە سوید و هەڵمەتە بەردەوامەكان و كاردانەوەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاریگەری نەرێنییان كردووەتە سەر وێنای سوید.

ئەو دەزگایە لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا سەرنجی بۆ ئەوە راكێشاوە، كە وێنای سوید گۆڕاوە بە شێوەیەك لە وڵاتێكی لێبووردە بووەتە وڵاتی دژ بە ئیسلام و موسڵمانان، باسی لەوەش كردووە، وا گومان دەبرێت ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر موسڵمان بە رەزامەندی حكومەتی سوید جێبەجێ دەكرێت و دامەزراوە خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكانی سەر بە دەوڵەت منداڵانی موسڵمانان دەڕفێنن.

هەروەها سابۆ رایگەیاندووە، ئەو جۆرە بیركردنەوە و گومانانە بەرامبەر بە سوید لەلایەن تاكەكانی ناوەندە ئیسلامییە توندڕۆكانەوە‌ دەورووژیندرێت، سابۆ دەشڵێت، تا ئێستا هەڕەشەی تیرۆر لەسەر سوید بە ئاستێكی بەرز لە ئارادایە، بەشێوەیەك لە كۆی پێنج ئاستی مەترسی، لە ئاستی سێیەم دایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا