پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی ئاو ڕادەگەیەنێت، لەبارەی درێژکردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی کرێی بەستنی پێوەری ئاو.
دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێکردنەوەی بریاری لێخۆشبوونی بەشێک لە کرێی بەستنی پێوەری ئاو، بۆ ئەو هاوبەشانەی تائێستا پێوەریان نەبەستووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا بنکەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان لە پێشوازی هاوبەشانی ئاودا دەبن بۆ جێجەجێکردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم خاڵانەشی ڕوونکردەوە:
– بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە20 هەزار دینار.
– بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنها 10هەزار دینار.
– فەرمانگەكانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوبەشانی ئاو دەكەن بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێكراوەتەوە لێی سوودمەند بن.
– پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تا بەرواری 21/4/2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن، ئەگەر نا دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، ناتوانن لە داشكاندنەكەی حكوومەت سوودمەند بن.
– بڕیارەكە چەند جارێكی تر لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان نوێكراوەتەوە و لە دوای 21/4/2023 چیتر نوێ ناكرێتەوە.