پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت، یەكێتی نزیكەی 12 هەزار دەنگی زیادیكردووە و هێشتا پرۆسەكە بەردەوامە.
بەشێوەیەکی گشتی دەنگی کورد دەنگی زۆرینەی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووکە و 243 هەزار دەنگ لەبەرژەوەندی لیستە کوردییەکان یەکلایی بووەتەوە، دوای ئەویش نەتەوەی عەرەب بە 217 هەزار دەنگ لە پلەی دووەمدایە و تورکمانیش بە 93 هەزار دەنگ پلەی سێیەمی هێناوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەنگدانی تایبەتیشدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە كە بە هاوپەیمانێتی و لیستی سەربەخۆ وە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كرد، كە رۆژی 16 و 18-21-2023 لە 15 پارێزگای عیراق بەڕێوەچوو.