عەمار حەکیم و نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەدان

پۆڵەتیک پرێس

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای رەوتی حیکمە لە بەغدا و لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە کۆبوونەوەدایە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسە ئابوری و سیاسی و سەربازییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال و تاوتوێکردنی هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق و هەرێم، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەدایە.

هاوکات، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە، گەیاندنی پەیامی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسایە کە هەفتەی رابردوو لە فەڕەنسا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و تیایدا جەختی لە  پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراقێکی سەقامگیر کردەوە.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیارە قسە لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

رۆژی شەممە نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە و بڕیارە ئەمڕۆش نزیکەی نۆ کۆبوونەوەی جیاوازی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە شیعە و سوننەکانی عێراق هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا