شیعەکان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق رێکدەکەون

پۆڵەتیک پرێس

رەوتی حیکمە ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی سەرکردایەتی حزبە شیعەکان و لە ئامادەکاریدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، رێککەوتون لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

لەوبارەیەوە فادی شمری، ئەندامی نوسینگەی سیاسی رەوتی حیکمە رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرکردایەتی حزبە شیعەکان چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرکردانە رێککەوتوون لەسەر یاسای فیدڕاڵی کە بڕیارە لەدوای دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، پێشنیازبکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

باسی لەوەشکرد، بابەتێکی دیکەی گرنگ کە سەرکردایەتی شیعە بەشێوەیەکی رێژەیی لەسەری رێککەوتوون بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، ئەمەش لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەوەی خستەڕوو، سێ پلان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەحاڵەتێکدا ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگاتە هیچ ئەنجامێک لەبارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە، بەڵام باسی لە ناوەڕۆکی ئەو پلانانە نەکرد، وتیشی: دەستوەردانی ئەمریکا لە دۆسیەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بوونی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا