سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق باس لە كێشەكانی عێراق و هەرێم دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە بەغدا كۆبوونەوە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەوە رایگەیاند، هاوڕا بوون كە چارەسەركردنی كێشەكان دەبێتە مایەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەكەش.

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، رۆژی شەممە 21_1_2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی هەولێر – بەغدا و دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆی حكومەتی فیدراڵیی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان، تاوتوێ كران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە و هاوڕا بوون كە چارەسەركردنی كێشەكان دەبێتە مایەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەكەش.

دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و گرنگیی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان، رێكخستنەوە و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، برەودان بە پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمریكا و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش، هەروەها چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا، چەند تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەكە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا