دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی ( سێ ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیركران .

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچون بۆ بەرەنگاربونەوە و دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر ، لەپێناو ئارامی كوردستان و ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە كۆمەڵگا و ئابوری ووڵاتەكەمان دەگەیەنێت ، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش ، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا لە ڕێكەوتی
(3_5 و7_5_2023) لە هەردوو شاری سلێمانی و كفری توانیان سێ‌ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن.

ناوەكانی تۆمەتبارەكان خراوەتەڕوو كە بریتین لە:

( ش ، ع ، م ) لەدایكبووی ساڵی 1998 دانیشتوی سلێمانی

( أ ، ع ، ع ) لەدایكبووی ساڵی 1994 دانیشتوی سلێمانی

( ح ، ك ، أ ) لەدایكبووی ساڵی 1986 دانیشتوی كفری

ئەوەشهاتووە، تۆمەتباران بەپێی ماددەكانی ( 26 ) و ( 30 ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا