یاداشتێک بۆ پێدانەوەی مووچە پاشەکەوت کراوەکان ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی یاداشێکی پەیوەست بە پێدانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.

عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، وەک ئەندامێکی پەرلەمان لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان پێشنیازی کردووە داوا لە ئەنجومەن وەزیران بکرێت لە کاتی خانەنشینبوونی فەرمانبەراندا مووچە پاشەکەوت کراوەکانیان لەگەڵ ڕێزلێنانەکانیان پێبدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا یاداشتەکە پێشنیازی خۆیەتی ئەگەر پەرلەمان لەبارەیەوە کۆببێتەوە زۆربەی ئەندامانی دیکەش پاڵپشتی دەکەن چونکە تا ئێستا حکومەت هیچ دڵنیاییەکی نەداوە بەفەرمانبەران بۆ پێدانەوەی مووچەکانیان و کەس نازانێت کەی پێیان دەدرێتەوە.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا