بافڵ جەلال تاڵەبانی و حەسەن تۆران دۆخی كەركوك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی.

‏‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی لەمێژینەی كورد و توركمان كرا و جەخت لە پەرەپێدان و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان كرایەوە بەتایبەت لە شاری كەركوك.

‏‎لە دیدارەكەدا دۆخی كەركوك و گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركوك، بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان كورد، توركمان، عەرەب و پێكهاتەكانیتر بەشێوەیەك كە خزمەت بە پێكەوەژیان و سەقامگیریی شارەكە بكات.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی و هەوڵەكانی لەپێناو كەركوك روونكردنەوەیدا و وتی، ئامانجی ئێمە پاراستنی رۆحی پێكەوەیی و یەكترقبوڵكردن و خزمەتكردنی كەركوكییەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا