پۆڵەتیك پرێس
قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی 26 رۆژی مانگی رەمەزان، 122 شوێن بەهۆی پابەند نەبونیان بەڕێنماییەكان داخراون
ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەماوەی 26 رۆژی مانگی رەمەزاندا لیژنەھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی حەوت ھەزار و 815 جار سەردانی بازاڕو ماركێت و شوێنە گشتییەكانیان كردووە و لەکۆی ئەو سەردانانە 825 سەرپێچی لەلایەن لیژنەكانیانەوە تۆمارکراوە.
قایمقامی سلێمانی راشیگەیاند، لەماوەی رابردووی مانگی رەمەزاندا 122 شوێن بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەكانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانیانەوە داخراون و پێنجسەدو 52 پسوڵەی ئاگادارکردنەوەوەشیان بۆ ئەو شوێنەنانە كردووە كە لیژنەكانیان سەردانی كردون و 12 کەیسیان رووبەرووی دادگا کردووەتەوە.
ئاوات محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد، 52 تەن مەوادو خۆراكی ماوە بەسەرچوو دەستیان بە سەردا گیراوەو لەلایەن لیژنەكانیانەوە لەناوبراون و بەبڕی 48 ملیۆن 250 ھەزاردیناریش ئەو شوێنانە سزادراون کە پابەندی رێنمایی لیژنەكانیان نەبوون.