پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە رایگەیاند، قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنوری میحوەرەكانی5 و 6 بەسەركەوتویی كۆتایی هات.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە راگەیەندراوی ژمارە (1) ی لەبارەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند: دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان فەرماندە سەربازییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە پێناو نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی، كاتژمێر10:00 ی بەرواری7_2_2022، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و باكور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ بەڕێوەچوو.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هێزەكانی پێشمەرگە میحوەرەكانی 5 و 6 و لیواكانی پیادەی ( 2_10_14_18 )، بەتالیۆنی كۆماندۆ لەگەڵ هەردوو یەكەی تایبەتی میحوەرەكانی5 و 6، لە هێزەكانی سوپای عێراقیش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك (بارەگای پێشكەوتو) بەشدارییان تێدا كرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەكە، كێوماڵ كردنی ناوچەكانی بۆشایی ئەمنی بوو، كە دەكەونە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و پەلكانە و باكور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ.
باس لەوەشكراوە، لەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا، توانراوە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی دیاری كراو بەتەواوەتی كێوماڵ بكرێت و هەردوولا، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەخاڵی بەیەك گەیشتندا، سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنەكەیان راگەیاند.