بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان، ئەمەریکا سزاکانی سەر سوریا سوک دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەمەبەستى بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان، ئەمەریکا سزاکانی سەر سوریا سوک دەکات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەفەرمی رایگەیاند، هەندێک لێخۆشبوون لە سزاکانی سەر سووریا بۆ ماوەی شەش مانگ دەکات، تاوەکو بتوانرێت هاوکاریی مرۆیی لەلایەن وڵاتانەوە بگاتە دەست لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا کە تاوەکو ئێستا هەزاران کەسی کردووەتە قوربانی.

 

ئەمڕۆ واڵی ئادیامۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەمان مۆڵەتێکی تایبەتی شەش مانگى دەرکردووە، کە رێگە بۆ هەموو هاوکارییەکی مرۆیی بۆ سوریا دەکاتەوە، کە لە رابردودا و بەپێى سزاکان قەدەغەبون بۆ سوریا بنێردرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاری سوککردنی سزاکانی سەر سوریا، موڵک و سامانی ئەو سورییانە ناگرێتەوە، کە لەلایەن ئەمریکاوە بلۆک کراون و بەپێى سزاکانی سەر سوریا دەستیان بەسەردا گیراوە.

 

واڵی ئادیامۆ جەختیش دەکاتەوە، کە هیچ سزایەکی وڵاتەکەی رێگرنابێت لەبەردەم گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە هاوڵاتیان لە سوریا.

 

بەرەبەیانی ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، چەند بوومەلەرزەیەك، كە بەهێزترینیان ٧.٨ پلەی بە پێوەری ڕێختەر بوو، بەشێك لە ناوچەكانی باكووری كوردستان، توركیا، ڕۆژئاوای كوردستان و سووریایان هەژاند و بەپێى ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٢٢ هەزار کەس لەو ناوچانە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا