په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌نگۆی تووشبوونی خوێندكاران به‌كۆرۆنا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی رەتیدەكاتەوە لە سنوری پەروەردەكه‌ی ئه‌واندا هیچ خوێندكارێك لەم چەند رۆژەی رابردوو تووشی كۆرۆنا بووبێتن.

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”راستی بابەتەكە بەو جۆرەیە كە پێش دەسپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان، لە یەكێك لە گوندەكانی سنوری پەروەردەكەمان سێ‌ ماڵ نەخۆشی كۆرۆنایان هەبووە، كاتێك دەوامی قوتابخانەكان دەستی پێكردووەتەوە بە بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئەو گوندەم راگەیاندووە ئەو سێ‌ ماڵە ئەگەر خوێندكاریان هەیە با نەیەنەوە، هەرچەندە خوێندكارەكانی ئەو ماڵانە تەندروستییان جێگیرە و هیچ نیشانەیەكی كۆرۆنایان نیە، بەڵام نەمان هێشتووە بێنەوە بۆ دەوام”.

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا وتیشی:”ئەو قوتابخانەیە 20 خوێندكاری هەیە، 17 خوێندكاریان دەوامی خۆیان دەكەن و سێ‌ خوێندكارەكەش لە ماڵەوە ماونەتەوە و تێكەڵی خوێندكارەكانی دیكە نابن”.

رۆژی 7ی شوباتی 2021 دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكان لە هەرێم ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پرۆسەی خوێندن لەناو قوتابخانەكانی هەرێم بۆ ماوه‌ی ساڵێك ڕاگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا