بانگەوازێك لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرمی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەی چواری خانەقین/دیالە داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە فۆرمی كۆبۆنی خۆراكیان لەسەر پارێزگای دیالەیە و دانیشتووی شارو قەزاو ناحییەكانی هەرێمی كوردستانن، بەزووترین كات سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە قەزای خانەقین بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدانەكانیان.

عەباس مەحمود، وتەبێژی رەسمی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەی چواری خانەقین/دیالە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەپێی بڕیاری حكومەتی عێراق لەمەو بەدوا ئەو كارتە وەك بەڵگەنامەیەكی رەسمی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و هیچ مامەڵەیەك لەم سنوورەدا بەبێ ئەو بەڵگەنامەیە رایی ناكرێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەپێناوی پارێزگاری لە مافەكانی كەسی و زامنكردنی مۆركی مێژوویی و دواڕۆژی ناوچەكانی باوباپیرانمان، داواتان لێ دەكەین كە وەكو ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی سەردانی بنكەكانی دیاریكراو لەقەزاو ناحییەكانی (خانەقین، جەلەولا، سەعدیە، قەرەتەپە، جەبارە) بكەن و كارتەكانتان وەربگرنەوە، چونكە هەر دەنگێكی ئێوە گەرەنتییە بۆ ئەوەی لەڕێگای دیموكراسییەوە بتوانین كوردستانیەتی دەڤەرەكەمان بچەسپێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا