قوباد تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە دێرینەكان: پێكەوە دەتوانین بەرگری لەو خاكە بكەین كە شۆڕشتان بۆ كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە كەرنەڤاڵی پێشمەرگە دێرینەكان بۆ هاوپەیمانی كوردستان كە ئەمڕۆ شەممە 2_10_2021 بەڕێوەچوو رایگەیاند: دەزانم بەشێكی زۆرتان گلەییی و تێبینتان هەبێت، بەشێكی زۆرتان بێ مامی و بێ كاك نەوشیروانیتان پێوەدیار بێت، هەر كەسێكمان نەمانتوانیبێت ئەو بۆشاییەتان بۆ پڕبكەینەوە، داوای لێبوردنتنا لێ دەكەین، چونكە ئەو بۆشاییە بەهەموومان پڕدەكرێتەوە.

وتیشی: بۆ هەڵبژاردن دروشمی بەیەكەوە بەهێزترینمان هەڵبژاردوە، چەند ساڵی رابردوو پێكەوە نەبووین، لە سلێمانی بۆ هەڵبژاردن ململانێیەكی نابەجێی ناخۆیمان هەبوو كە زیانی بەخۆمان و شۆڕشەكەی ئێوە و ئەم ناوچەیە دەگەیاند، بەڵام ئەمجارە پێكەوەین، ئەم ناوچەیە پڕە لە كەسی دڵسۆزی وەك ئێوە، بۆیە بەیەكەوە باشتر دەتوانین داكۆكی لەماف و شایستەكانی ئێوە بكەین و داكۆكی لەقەوارەی هەرێم بكەین.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: پێكەوە دەتوانین بەرگری لەو خاكی كوردستانە بكەین كە ئێوە شۆڕشتان بۆ كرد، بۆیە دەتوانین لە بەغدا كە ناوەندی بڕیارە گرنگەكانی ئەم وڵاتەیە بەرگری لە ئێوە و ماڵ و منداڵتان بكەین، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە بەغدا لایەنی عێراق و كوتلەی پەرلەمانی نەما نەیبنین، ئەوەی بۆمان دەركەوت نیەتێك هەیە بۆ سنورداركردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی، بۆیە تەنها ناتوانین لە سلێمانی و هەولێر روبەڕووی ئەو مەترسیە ببینەو‌ە، بۆیە دەبێت لە بەغدا روبەڕووی ببینەوە، بۆیە بەیەكڕیزی ئێمە لەبەغدا توانیمان بەشێك لە مافەكان بپارێزین.

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان راشیگەیاند: داوا لەپێشمەرگە دێرینەكان دەكەین خۆتان و كەسوكارتان متمانەی خۆیان بەهاوپەیمانی بدەن و رۆژی 10ی 10ی 2021 بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە هاوپەیمانی كوردستان بدەن، ئەوانەشی ناڕازین و دەڵێن دەنگ نادەین، دڵنیام بەهیچ شێوەیەك پشت لە حزبەكەی خۆیان ناكەن و رۆژی دەنگدان دەنگ هاوپەیمانی كوردستان دەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو: بە متمانەدان بەهاوپەیمانی دەتوانین خزمەتگوزاری زیاتر بكەین، چونكە دەنگدانی ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە، ئەمجارە لەسەر ئاستی بازنەیە و هەر ناوچەیە و كاندیدەكانی دیاریكراون و دەبێت بەوریاییەوە رۆژی دەنگدان دەنگبدەن و لەسەر كاغەزی دەنگدان لۆگۆی هاوپەیمانی هەیە كە هاوپەیمانییەكەی مام كاك نەوشیروانە، بۆیە دەبێت دەنگ بەهاوپەیمانی و كاندیدەكانی بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا