پاکستان دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ هەرێم دروست بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵێۆزی پاکستان لە عێراق ئەحمەد ئەمجەد عەلی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندی گشتگیر لەگەڵ هەرێم دروست بکات.

لە میانەی دیدارەکەیاندا، باڵێۆزی پاکستان وتی وڵاتەکەی ویستی ئەوەی هەیە پەیوەندی گشتیر لەگەڵ هەرەم بنیات بنێت، لە چوارچێوەی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خوێندن بۆ خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆی پاکستان.

لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی نیشاندا، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ پاکستان، لە بوارە جیاجیاکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا