لەبارەی نەهێشتنی پشووی هاوین روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەو قسانەی رەتكردەوە كە بەناوی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەوە بڵاوكراونەتەوە لەبارەی درێژكردنەوەی دەوام و نەهێشتنی پشوی هاوین.

لە رونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، هەندێك پەیچ و سایت لێدوانیان بەناوی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاوكردوەتەوە كە دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكان تا دوای كاتژمێر 3 ی پاشنیوەڕۆ بێت و پشوی هاوین نەمێنێت، لە كاتێكدا مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هیچ شێوەیەك لێدوانی بۆ ئەو پەیجە نەداوە.

ئەوەش هاتوە كە تەواوی ئەو لێدوانانەی كە بەڕێوەبەری گشتی دەیدات لە سایت و پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دادەبەزێنرێت و بڵاودەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا