وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەقاچاغبردنی نەوتی هەرێم و فرۆشتنی بە ئیسرائیل ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند كەسێك لەدەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوەو بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت.

وتیشی،”ئێمە لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەتووندی ئەم بانگەوازە چەواشەكارییانە رەتدەكەینەوەو بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەم لێدوان و بانگەوازانە هیچ بنەما و راستییەكی تێدا نییە، لەكاتێكدایە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن، ئەم بانگەوازە چەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان.

وەزارەتی سامانی سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە کە نەوتی هەرێم بە تەواوی لە رێگای بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردە دەکرێت و هەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا