زیندانییەكی سیاسی كورد لە زیندانەكانی توركیا گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیندانییەكی سیاسیی دیكەی كورد لە زیندانەكانی توركیا گیانی لە دەستدا، كە سزای 374 ساڵ زیندانییكردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

شەوی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتیی زیندانی جۆری ئێفی تەكیرداغ پەیوەندییان بە بنەماڵەی وەدات ئەركمەن، زیندانی سیاسیی كوردەوە كردووە و پێیان ڕاگەیاندوون ( وەدات لە ژووری تاكە كەسیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە)
وەدات ئەركمەن سزای زیندانیی هەتاهەتایی و 374 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرابوو، بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەكە بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە گوایە (هەوڵیان داوە ئەركمەن بگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە).

لە ماوەی مانگێكدا ئەمە پێنجەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی گوماناویی زیندانیانی سیاسیی كوردە لە زیندانەكانی توركیا دا، پێشتریش هەریەك لە غەریبە گەزەر، خەلیل گونەش، عەبدولڕەزاق شویور، ئەلیاس دەمیر و ئێستاش وەدات ئەكمەن ئەو زیندانییە كوردە سیاسییانەن، كە تەنها لەم مانگەدا بە شێوەی گوماناوی لە زیندانەكانی توركیادا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە بەرەبەیانی دوێنێ‌ یەكشەممە 19_12_2021، حەیدەر قوربانی، بەندكراوی سیاسی كورد بەنهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارەدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا