كەشتییەكی رووسی لە دەریای رەش ژێر ئاو كەوت

پۆڵەتیك پرێس

كەشتییەكی بارهەڵگری رووسی لە كەناراوەكانی دەریای رەش ژێر ئاو كەوت، هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی تیمی كەشتییەكە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەكان كەشتییە بارهەڵگرەكە لە كەناراوەكانی ناوچەی ئینكۆمۆی سەر بە پارێزگای بارتینی توركیا ژێر ئاو كەوتووە، هەوڵدەدرێت تیمی كەشتییەكە رزگاربكرێن كە لە 15 كەس پێكهاتوون.

خراپی كەش و هەوا هەوڵی رزگاركردنی تیمی كەشتییەكەی قورس كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا