کۆمپانیایەکی کوەیتی داوای 380 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیایەکی کوەیتی لەناوەندێکی نێودەوڵەتی سکاڵا لەدژی عێراق تۆمار دەکات و داوای 380 ملیۆن دۆلار دەکات وەک قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی.

کۆمپانیای کۆگای گشتی کوەیت کە بە ئەجیلیتی ناسراوە رایگەیاندووە، بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک لە بواری وەبەرھێناندا، لەساڵی 2015 گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکردووە و ساڵی 2017 تیمەکانیان لەعێراق دەستیان بەکارکردووە، بەڵام لەساڵی 2021 بەبێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەک حکومەتی عێراق تاکلایەنە گرێبەستەکەی ھەڵوەشاندووەتەوە و ھەر ئەو کاتەش کۆمپانیاکە لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی وەبەرھێنان سکاڵای تۆمارکردووە بەڵام رەتکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای ساڵی 2021 ەوە تا چەند ھەفتەی رابردوو بە رەسمی ھەموو بەڵگەکانیان ھاوپێچیی داواکارییەکانیان کردووە و جارێکی تر لە لە ناوەندیی نێودەوڵەتی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی وەبەرھێنان سکاڵایان لەسەر عێراق تۆمارکردووە و قبوڵیش کراوە، کە پێویستە حکومەتی عێراق بڕی 380 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە کۆمپانیای کۆگای گشتی کوەیت چونکە لە عێراق ئەو پارەیەی بۆ پرۆژەکان خەرجکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا