بایدن: من فەرمانم بە هێرشكردنە سەر گرووپە چەكدارەكان لە عێراق داوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەمریكا نوێترین راپۆرتی خۆی پێشكەشی كۆنگرێسی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت، لە رابردوودا وەكو وەڵام بۆ هێرش و هەڕەشەكان بە فەرمانی ئەو، هێزەكانی ئەمریكا چەند هێرشێكیان كردە سەر چەند دامەزراوەیەك لە عێراق و سووریا كە “نزیكن لە سوپای پاسدارانی ئێران.”

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامەكەیدا بۆ كۆنگرێسی وڵاتەكەی رایگەیاند، چەند گرووپێكی چەكداری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەك هێرشیان كردە سەر كارمەند و دامەزراوەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا، لەوانەش هێرشی سەر بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن كەتائیبی حیزبوڵڵا كە بووەتە هۆی برینداربوونی كارمەند و دروستكردنی هەڕەشەی مەترسیدار بۆ سەر ژیانی هەموو سەرباز و هێزەكانی هاوپەیمانان.

بایدن لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت، شەوی 25-12-2023، بە فەرمانی من، هێزە ئەمریكییەكان چەند هێرشێكیان كردە سەر چەند بنكەیەك لە عێراق كە سەر بە ئێران بوون بۆ راهێنان، پاڵپشتیی لۆجیستی و چەند مەبەستێكی دیكە بەكاردەهێنران.

بە گوێرەی راپۆرتەكەی بایدن، ئەو هێرشانە بۆ راگرتنی هەڕەشەكانی داهاتوو كراون كە دەكرێنە سەر بنكە و سەربازانی ئەمریكی. هەروەها بایدن دەڵێت، من ئەو فەرمانەم وەك بەرپرسیارێتییەكی سەر شانی خۆم داوە كە دەبێت هاووڵاتییانی ئەمریكی چ لە ئەمریكا یان دەرەوەی ئەمریكا بپارێزم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا