لیژنەی دارایی پەرلەمان رێگری لە بڕیاری لێبڕینی موچە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق جەختی لەوەکردەوە، هیچ لێبڕینێک لە موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2021 نابێت.

لەوبارەیەوە ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ لێبڕینێک لە موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2021 نابێت جگە لە فەرمانبەرە پلە باڵاکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیەی لە هەندێک لە کاربەدەستانی دام و دەزگاکانی دەوڵەت دەبڕدرێت پێویستە بخرێتە چوارچێوەی بڕیاری 315، وتیشی: لیژنەی دارایی تێڕوانینی هونەری بۆ بڕیاری 315 هەیە.

ئێوارەی هەینی، لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی دیکە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا