پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی توند و باراناوی بۆ زۆربەی ناوچەکان. یەکەم بەفربارین لە هەرێمی کوردستان لە سنووری دەڤەری پشدەر باری و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر پلەی سفر دابەزن.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی دووەم، لەگەڵ هاتنی نزمە پاڵەپەستۆییەک لە دەریایی ناوەڕاستەوە بۆ ناوچەکانی هەرێم یەکەم بەفری ئەمساڵ لە چیای دووپەزە و مەرزی کێلێ لەسنووری دەڤەری پشدەر باری.
کەشناسی هەرێم پێشبینی بەفربارینی لەناوچە شاخاوییەکان کردبوو و راشیگەیاندبوو، لەگەڵ هاتنی نزمە پاڵەپەستۆکە، پلەکانی گەرما نزیکەی 6-8 پلە نزم دەبنەوە.
شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن بەهۆی بارینی بەفرەوە، ئەمشەو پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دابەزن بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی.