پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە مانگی ڕەمەزاندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە23ی ئادار، وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە،” لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، وێڕایی پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابیان، لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە بڕیاردار، کە لەمانگی ڕەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، هەر وانەیەک تەنها (30) سی خولەک دەبێت، هەروەها بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان، بەتایبەت مامۆستایانی ژنان.
ڕوونیکردەوە، قوتابخانەکانی ئێواران( مسائي) بەهەمان شێواز (دە) خولەک لە هەر وانەیەک کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.