ستیڤن هیکی: موشەکەکان ژیانی گەلی عێراق دەخەنە مەترسییەوە

پۆڵەتیک پرێس

ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق ڕایگەیاند، هەڵدانی موشەک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ژیانی عێراقییەکان دەخاتە مەترسییەوە.

ستیڤن هیکی لەتویتێکدا ڕایگەیاند، موشەکبارانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەبێتەهۆی زیادبوونی هەژاری عێراقییەکان، چونکە کێشە لەوەبەرهێنانی بیانی و کەرتی گەشتیاری عێراقدا دروست دەکات.

لەبەشێکی دیکەی تویتەکەدا ستیڤن هیکی دەڵێت: ئەو موشەکانە زیان بە پێگەی نێودەوڵەتی عێراق دەگەیەنن و ئاستەنگی زیاتر بۆ گەشتکردنی عێراقییەکان بۆ دەرەوە دروستدەکەن.

لەکۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، عێراقییەکان شایەنی دۆخێکی باشترن لەمەی هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی بەغدا لەڕێی موشەکەوە بۆردومانکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا