marca: پێش هەموان گەیشتە خوان گامبارد

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەك بڕیار بوو یانەی بەرشەلۆنە مەشقەكانی دەست پێ‌ بكاتەوە لە پاش نێوەڕۆی دووشەممەدا یاریزانان وردە وردە ڕووە و بارەگای مەشقەكانی خوان گامباردی تایبەت بە مەشقەكانی یانەكە ڕۆیشتن.

میسی بە درێسی ئەم وەرزەی بەرشەلۆنەوە

ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی لەو بارەیەوە ڤیدیۆی یەكەم یاریزانی گەیشتووی بڵاو كردەوە كە لیۆ میسی ئەفسانەی یانەكە بوو لەگەڵیشی دا بڵاوی كردەوە سادەیی و خۆشەویستی یانە بەو شێوەیەیە … لیۆ پێش سەرجەم یاریزانانی یانەكە گەییشتە بارەگای مەشقەكان تەنها ئەو شتە لە میسی دەوەشێتەوە ئەو بە ڕاستی سەركردەیە و كەسێكی سادە و لە خۆبردووە.

ڕۆژنامە مەدریدییەكە جەختی لەوەش كردۆتەوە كە میسی وەك عاشقێكی بەرشەلۆنە هەڵسوكەوت دەكات لە پێشتریشدا كە وت بووی دەمێنێتەوە و ئەوەی لە توانای دایە پێشكەشی دەكات وەك هەمیشە و هەردەم كە وا بووە بە دڵنیاییەوە دەیكات ئەو لیۆنێل میسی ناوازەیە.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە ئەمڕۆ لیۆ میسی پشكنینەكانی تەواو كرد و پاش نیوەڕۆ وەك ڕۆژنامەی marca بڵاوی كردۆتەوە بە ڤیدیۆ پێش تەواوی یاریزانان و ڕاهێنەر و هونەرییەكان گەییشتە شوێن مەشقەكانی یانەكە.

ڤیدیۆی ساتی گەیشتنی میسی

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا