یەكێتی ئەوروپا: پێویستە سنورێك بۆ ساختەكاری هەڵبژاردنەكەی عێراق دابنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند، پێویستە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا سنورێك بۆ ساختەكاری دابنرێت و نابێت هەڕەشە لە كاندیدەكان بكرێت.

مارتن هوس باڵوێزی یەكێتیەكە رایگەیاند، ترس لە ژینگەی ئەمنی و سەقامگیری عێراق هەیە و هەڕەشەكردن لە كاندیدانی هەڵبژرادن و تیرۆركردنی چالاكوانان زیادكردووە.

باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق باسی لەوەكرد، هەڕەشەكردن و بە ئامانجكردن و تیرۆركردنی چالاكوانان و رۆژنامەووسان زیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە سنورێك بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردن دابنرێت و هەڵبژاردنەكە بە پاك و بێگەردی بەڕێوەبچێت.

بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام هێشتا دۆخی ئەمنی هەڕەشەیە بۆ سەر ئەنجامدانی پرۆسەكە، بەهۆیەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداری دایە هێزە ئەمنییەكان تاوەكو مەترسییەكانی داعش و گروپە تیرۆریستییەكانی دیكە نەهێڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا