بەریتانیا: كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتكارە بیانییەكان تاوان نیە

پۆڵەتیك پرێس

كونسوڵگەری بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان لە سەر دۆسیەی سزادراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لەو قسانەی دەوترێت دەربارەی كەموكوڕیەكانی كە ڕوویانداوە لە ماوەی دەست بە سەركردن و پرۆسەی دادگاییكردنی پەیوەست بەم كەیسە و داوا دەكات سەروەری یاسا پەیڕەوبكرێت لە دۆسیەی سزادراوندا.

كونسوڵگەری بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەریتانیا ئاگاداری بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی كوردستانی عێراقە لە كەیسی پێنج ڕۆژنامەوان و چالاكوانەكان، كە لە 6_5_2021، ڕاگەیاندرا، نیگەرانین لە واووتنەكان دەربارەی كەموكوڕیەكانی كە ڕوویانداوە لە ماوەی دەستبەسەركردن و پرۆسەی دادگاییكردنی پەیوەست بەم كەیسە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە پەڕاوی دادگا باسی كۆبوونەوە لەگەڵ كونسوڵخانەی ووڵاتان كراوە، كە جێگەی سەرسوڕمانە، كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتە بیانیەكان تاوان نیە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، بەریتانیا داوای پابەندبوون و بەدواداچوونی وورد دەكات بۆ ئەم كەیسە و سەروەری یاسا لە هەرێمی كوردستانی عێراق، كە هەروەك لە تەواوی جیهان پەیڕەوكراوە.

لە چەند رۆژی ڕابردوو، بڕیاری دادگای پێداچوونەوە بە پەسەندكردنی بڕیاری دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر تایبەت بە سزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانی بۆ هەریەكێكیان كاردانەوەی توندی ناوخۆیی و جیهانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا