پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوە تیرۆر لە ئەستنەبوڵ بۆسەر ڕێکخراوی داعش، 9 گومانلێکراو دەستگیر کران.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، چەند ئۆپەراسیۆنێک لە پێنج شاری وڵاتی تورکیا ئەنجام درا بۆ سەر 13 ناوچەی جیاواز، لە ئەنجامدا بووە هۆی دەستگیرکردنی 9 گومانلێکراو کە پەیوەندیان بە ڕێکخراوی داعشەوە هەیە.
دوای دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان دەست گیرا بەسەر کەل و پەلەکانیاندا، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ 3 لە گومانلێکراوە کاندا بەردەوامە و 6 گومانلێکراوەکەی دیکەش بە فەرمانی داواکاری گشتی ئازاد کراون.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند، 21 کەسیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوی داعش و قاعیدەوە، لە شارەکانی ئەستنەبوڵ و ئەنقەرە.