ئاڵوگۆڕی دراو لە بانكەكانی ئارتی و كوردستان سەندرایەوە

پۆڵەتیك پرێس:

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڕیارێكی لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی بازاڕی كراوە دەركرد، بە وتەی پەرلەمانتارانیش بە دەركردنی ئەو بڕیارە مانگانە بڕی نۆ ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێندرێتەوە.

رۆژی شەممە 19ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڕیاریدا لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا بێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلی و كۆمپانیا و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن لەو پرۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەوەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەموان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

لای خۆیەوە عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتار لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، ماوەی چەندین ساڵە گۆڕینەوەی پارەی نەوت لە دۆلار بۆ دینار بەیەك بانك دراوە، پێشتر ١٠٠ دۆلار بە ١١٧ هەزار دەدرا بە بانكی كوردستان و ئەو خۆی لە بازاڕدا دەیفرۆشت، پاشان گوازرایەوە بۆ ئاڕ تی بانك و ١٠٠ دۆلار دەدرا بە ١٢٠ هەزار دینار.

دەشڵێت: پێشتر مانگانە حكومەت ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری دەگۆڕیەوە، هەندێك مانگ قازانجی ئەم بانكانە لە ڕابردودا ٢٧ ملیار دینار بووە لەم دوایەدا قازنجی مانگانە دابەزی بۆ ٩ ملیار دینار.

دوای ئەوەی چەندین جار لە كابینەی پێشوو ئەم كابینەیەش داوایانكردووە ئاڵوگۆڕی دۆلار بەدینار لە یەك بانكی ئەهلی وەربگیرێتەوە و حكومەت خۆی ڕاستەوخۆ دۆلار بە بازرگان و بانكەكان بفرۆشێت، چونكە لەم داهاتە بە قەبارەی نۆ ملیار دینار زیاددەكات، ئەگەر 300 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت، هاوكات جوڵەی دارایش دروستدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا