دوابەدوای جەژن شایستە داراییەکانی وەزارەت و پڕۆژەکان خەرجدەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای جەژنی قوربان ڕێنماییەکانی یاسای بودجە ڕادەگەیەنرێن و دوابەدوای ئەوەش ڕاستەوخۆ شایستە داراییەکانی وەزارەت و پڕۆژەکان خەرجدەکرێن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای جەژنی قوربان رێنماییەکانی یاسای بودجە رادەگەیەندرێن و دوابەدوای ئەوەش راستەوخۆ شایستە داراییەکانی وەزارەت و پرۆژەکان خەرجدەکرێن، بەوەش قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و بەگەڕخستنەوەی پرۆژە تەواونەکراوەکان لە عێراق دەستپێدەکات.

وتیشی، دیوانی چاودێری دارایی لە نزیکەوە چاودێری خەرجکردنی شایستە داراییەکان دەکات و رێککاری یاسایی بەرامبەر ھەر لایەنێک دەگرێتەبەر، کە لە گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی دەوڵەتەوە تێوەبگلێت.

بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە و دوای ئەوەش بەچەند رۆژێک رێنماییەکانی یاسای بودجە بڵاوبکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا