فراكسیۆنی پارتی: لەگەڵ كەسانێك نابین دژى پێشمەرگە بێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ لایەنێك نابن دژایەتی پێشمەرگە بكات.

ڤیان دەخیل وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچكات لەگەڵ هیچ لایەنێكی عێراق نابن كە دژایەتی پێشمەرگەو هەرێمی كوردستان بكات.

پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێستادا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، هاوپەیمانی لەگەڵ هەریەكە لە موقتەدا سەدرو محەمەد حەلبوسی كردووە.

ئەو تەیەی ڤیان دەخلیل دوای ئەوە دێت، پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو، هێزەكانی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی میلیشیان و دەبێت هەڵبوەشێنەوە.

راشیگەیاند، ئەو هێزانە لە دەرەوەی هێزی سەربازی و پۆلیسن بۆیە میلیشیان و ئامادەیە كار بۆ هەڵوەشاندنەوەیان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا