نرخی نەوت بەردەوامە لەهەڵکشان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری و زیادبوونی رێژەی گەشتکردن بەڕێگا ئاسمانی و زەمینییەکان، نرخی نەوت لەهەڵکشان بەردەوامە.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 42 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 34 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا بانکی وەبەرهێنانی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد، هەتا ساڵی 2022 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بگاتە 100 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا