نرخی زێڕ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی زێڕ بەردەوامە لەبەرزبوونەوەکانی وەشانەکانی رابردووی، ئەمەش بەهۆی گوشارە سیاسی و جیۆپۆڵەتیکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خواست لەسەر کڕینی ئەو کاڵا ستراتیژییە لە جیهان،

رۆژی چوارشەممە (3ـی نیسانی 2024) نرخی زێڕ لە مامەڵە سەرەتاییەکانی بازاڕە داراییەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەک بە 2 هەزار و 290 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ چەند هۆکارێکی جیۆپۆڵەتیکی هەیە و رووداوەکانی ئەمدواییەی جیهان، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەو کاڵا بەنرخە داناوە.

رۆژی سێشەممە، ئۆکراینا لە رێگەی درۆنی خۆکوژییەوە هێرشیکردە سەر گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوتی رووسیا و لە ئەنجامدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە، لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت، خواست لەسەر زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان زیادیکرد و جارێکی دیکە نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە 2290 دۆلار.

لەلایەکی دیکەوە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەکی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، خواستی لەسەر زێڕ زیادکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا