جۆن كێربی: موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق پلانی هێرشەکەی ئوردنی داڕشتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت، گرووپی چەكداری موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق پلانی هێرشەی ئوردنی داڕشتووە.

رۆژی چوارشەممە 31ی كانوونی دووەمی 2024 جۆن كێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشی سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە ئوردن لەلایەن گرووپی چەكداری “موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” پلانی بۆ داڕژراوە.

رۆژی یەكشەممە 28ی كانوونی دووەمی 2024 فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ پێگەیەكی سەربازی هێزەكانی ئەمەریكا لە لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز كوژران و 34 سەربازی دیكەش برینداربوون.

ئەو بنكە سەربازییەی ئەمەریكا كە هێرشیكراوەتەسەر، دەكەوێتە سێگۆشەی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێكی بەرچاویان هەبوو لە تێكشكاندنی چەكدارەكانی ئەو گرووپە و ئازادكردنی ناوچەكانی عێراق و سووریا كە لەلایەن داعشەوە داگیركرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا