ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق کە ئامادەی کۆبوونەوەکان نابن سزا دەدرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەوەکالەت ڕایگەیاند، هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی کۆبوونەوەکانی ڕۆژانە نەبێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمان، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی ڕاسپاردووە، کە ناوی سەرجەم پەرلەمانتارە نەهاتووەکان بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان بڵاوبکەنەوە.

هاوکات، فەرمانگەی دارایشی ڕاسپاردووە، یەک ملیۆن دینار لە مووچەی ئەو پەرلەمانتارانە ببڕدرێت.

لەکاتێکدا، پێشتر موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت پەرلەمانتارەکانی ئاگادارکردبووەوە ئامادەی کۆبوونەوەکان بن، هەر پەرلەمانتارێکیش ئامادەی کۆبوونەوەکان نەبێت بەپێی یاسا کارپێکراوەکان ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا